چۆنیەتی رووت (Root) کردنی موبایلی ئەندرۆید لەرێگای کۆمپوتەر. کرداری رووت کردن لە موبایلی ئەندرۆیدا بۆ ئەو باکارهێنەرانەی کە تەنها کاری سادە بە موبایل ئەنجام دەدەن پێویست نیە واتە پێوسیت ناکات مۆبایلەکەت رووت بکەیت بەڵام بۆ ئەو کەسانەی کە کاری زیاتری پێئەنجام دەدەن وەک بەکارهێنانی ئەپەکان کە زۆر لەو ئەپانە بۆ کارپێکردنیان داوای رووت کردنی موبایلەکەت دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن بەکاریان بێنن...هەڵبەتە پێویستە پێش ئەوەی موبایلەکەمان رووت بکەین بزانین رووت کردن چیە؟ [ کلیک لێرە بکە بۆ زانینی رووت کردن چیە؟ ]..
ئێستاش چۆنیەتی رووت کردنی موبایلەکانی ئەندرۆید وەک گالاکسی وو سۆنی وو ...هیتر رووندەکەینەوە بە رێگایەکی ئاسان لەرێگای کۆمپوتەر >>
پێداویستیەکان بۆ ئەم پرۆسەیە :
- کۆمپوتەرێک
- موبایلێکی ئەندرۆید
- کێبڵی پەیوەندی لە نێوان کۆمپوتەر وو موبایلەکەدا [رەبت]
پاشان ئەم رێنمایانە هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێبکە :
- سەرەتا پێویستە لە موبایلەکەت بەشی USB debugging چالاک بکەیت ئەویش بەشێوەیەکی گشتی بەم شێوازەیە :
ئەگەر تۆ ناتوانیت بەشی USB debugging لە هاندەکەتدابدۆزیتەوە ئەوا لە گوگڵ بەدوای دابگەری بەم شێوازە :
usb debugging galaxy s5
تۆ پێویستە لە جێگای galaxy s5 ناوی هاندەکەی خۆت بنوسە.
- پاشان موبایلەکەت رەبت بکە بە کۆمپوتەرەکەوە وەک ئەم وێنەیە :
- دواتر کلیک لە OK بکە وەک وێنەکە :
- لەم هەنگاوەدا پێوستە رەبتی نێوان کۆمپوتەر وو هاندەکەت بێکێشەبێت ئەوکات بەرنامەکە خۆکارانە دەگەرێت بەدوای جۆری موبایلەکەتدا کە لەوانەیە چەند خولەکێک بخایەنێت وەک ئەم وێنەیە :
- پاش دۆزینەوەی جۆری موبایلەکەت ئەوا ویندۆیەکت بۆ ئەکاتەوە کە تیایدا جۆری موبایلەکەی نوسیوە تۆ کلیک لە ROOT بکە بۆ دەست پێکردنی کرداری رووت کردنەکە...
- پاشان دەست دەکات بە ئەنجام دانی کرداری رووت کردن کە لەوانەیە چەند خولەکێک بخایەنێت پێوستە چاوەروان بیت...
- پاشان ویندۆیەکی نوێ دەکرێتەوە تیایدا دەنوسرێت Succeeded ئەمەش بەواتای سەرکەوتنی پرۆسەکە دێت ئەوا موبایلەکەت رووت کرا پیرۆزە.
چۆن بزانم مۆبایلەکەم ڕوت کراوە ؟
بۆ چۆنیەتی زاننی ئەوەی کە مووبایلەکەت روتکراوە یاخود نا :
- چەند ڕێگایەکە هەیە, دوای ڕوت کردن دوو یان یەک بەرنامە زیاد دەبێت بۆ لیستی بەرنامەکان ئەوانیش بە ناوی SuperSU لەگەڵ CWM، یان پرۆگرامی super user دروست بوونی هەریەک لەم پرۆگرامانە ( بە تایبەتی SuperSU ) مەرجە بۆ سەرکەوتنی ڕوت کردنەکە،
- ڕێگەیەکی تر بە دابەزاندنی بەرنامەی Root Checker دەبێت کە پێت دەڵێت کە ئایا مۆبایلەکەت ڕوت کراوە یان نا، یان دەتوانیت بەرنامەیەک تاقی بکەیتەوە کە پێویستی بە ڕوت کردن دەکات بزانیت ئیش دەکات یان نا، ئەگەر ئیشی کرد واتە مۆبایلەکەت بەسەرکەوتوویی ڕوتکراوە وە بە پێچەوانەشەوە، بۆ مۆبایلی سامسۆنگیش لە دوای ڕوت کردن و لە کاتی داگیرسانەوەی مۆبایلەکەدا سێگۆشەیەکی زەرد دەردەکەوێت لەژێر لۆگۆی سامسۆنگ دا کە بەڵگەیە بۆ ئەوەی مۆبایلەکەت ڕوت کراوە.
[کــۆتــایــــی]
لەکاتی بڵاو کردنەوەی بابەتدا ئاماژە بە بەستەری فێربوون بدە
بەهیوای سود مافی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ ماڵپەری فێربوون
هەڵسەنگاندن
0 ســەرنـجەکان:
إرسال تعليق
Your comment is sent .