ئه‌مرۆ به به‌رنامه‌یه‌کتان ئاشنا ده‌که‌م که زۆر گرنگه بۆ گۆرینی رووم و رووت کردن و ریکۆڤه‌ر مۆد ئه‌ویش به‌رنامه‌ی ئۆدینه من له‌م بابه‌ته رون کردنه‌وه‌کتان ئه‌یه‌می له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه و چۆنیه‌تی به‌کار هینانی بۆ ئه‌وه‌ی له بابه‌ته‌کانی داهاتوو کێشه‌تان بۆ دروست نه‌بێ....
به‌رنامه‌که لێره دابه‌زێنه :
با ده‌ست پێ بکه‌ین
- سەرەتا ئەبێت بزانین ODIN تەنیا بۆ مۆبایلەکانى سامسۆنگ گالاکسى ئەبێت
- وە ڕووم و ڕووت و ڕیکۆڤەرى مۆدى پێ دائەنرێ بەڵام ڕوومى نافەرمى سەپۆرت ناکات
ئەوانەى گرنگ بن :
شین : واتە مۆبایلەکە بێ کێشە ڕەبت بووە بەکۆمپیتەرەکەوە .
سەوز : واتە کارەکەى کردمان سەرکەوتوو بوو
زەرد : ئەو دووبەشەى سەحى لێدراوە پێویستە هەمیشە چالاک بن تا کارەکە بەسەرکەوتووى جێ بەجێ ببێت و ڕیبووت ببێتەوە , Re-Partiton کاتێک سەحێ لێدەدرێ کە بەشى PIT بەکاربێنین .
ژمارەکان تەنیا بۆ ڕوومن :
ژمارە یەک ( PIT ) : ئەمە partition information table ە تەنیا کاتێک بەکاردێت کە فایلى ڕوم فایلێکى ( pit , .xlm. ) ــى لەگەڵدا بێت
ژمارە دوو ( Bootloader ) : ئەمە بووتلۆدەرى ڕومەکەیە بەتەنیا کە سەپۆرتى ( tar , gz , tgz , md5 ) ئەکات .
ژمارە سێ ( PDA ) : ئەمە firmware ى سەرەکیە و OS و ئەپلیکەیشنەکانى تایبەت بەڕومى وڵاتەکە و ئەپلیکەیشنەکان بەگشتى لێرەدایە , ( هەروەها کاتێک فایلى ڕووم یەک فایل بێت و Bootloader هەموو شتەکانى تری تێدابێت ئەوە PDA بۆ بەکاردێنین بەتەنها , هەروەها بۆ فایلى ڕووت و ڕیکۆڤەرى مۆدیش ئێرە هەڵدەبژێرین ) , سەپۆرتى ( tar , gz , tgz , md5 , smd ) ئەکات .
ژمارە چوار ( PHONE ) : ئەمە بەشى modem ە لە ڕوومەکە .
ژمارە پێنج ( CSC ) : بریتیە لە country specific settings networks languages etc کەواتە سیستمى تایبەت بە وڵاتەکەتە لە زمان و سیتینگ و هتد ..
له بابه‌ته‌کانی داهاتوو له‌سه‌ر گۆرینی رووم و رووت کردن باشتر له‌م به‌رنامه‌یه تێ ده‌گه‌ن
به هیوای سوود
هەڵسەنگاندن
0 ســەرنـجەکان:
إرسال تعليق
Your comment is sent .