رونکردنەوەیەک لە سەر ڤێژنە جیاوازەکانی ویندۆز، بۆچی مایکرۆسۆفت ئەو ڤێرژنە جیاوازانەی بەرهەم هێناوە جیاوازیان چیە؟
شەش جۆر ڤێژنی جیاوازمان هەیە لە ویندۆز، کە بەمشێوەیەن:
1. Windows 7 Starter Edition
2. Windows 7 Home Basic
3. Windows 7 Home Premium
4. Windows 7 Professional
5. Windows 7 Enterprise
6. Windows 7 Ultimate
باشترین جۆری ویندۆز چیە؟
● لەرێگەی ئەم هێڵکاریەوە ئەتوانین باشترین جۆری ویندۆز دیاری بکەین...
ئەم هێڵکاریە کۆمپانیایی مایکرۆسۆفت خۆی کردوویەتی. کە لە Starter دەست پێدەکات تا Ultimate.
1. ئەگەر بەباشی لە هێڵکاریەکە ورد ببینەوە ئەبینین ویندۆزی جۆری Starter کەم ترین ئۆپشنی هەیە هەر بۆیە بەخراپترین جۆری ویندۆز دادەنرێت، کە تەنها جۆری ٣٢ بیتی هەیە و ٦٤ بیتی نیە ، وە ناتوانین رامێکی لەسەر ببەستین کە لە 2GB زیاتر بێت، وە بەهیچ شێوەیەک باک ئەپی ویندۆزی پێناکرێت، وە ریموتی نیە، ناتوانیت وێنەی شاشە بگۆریت، دیزاینی ویندۆزەکە بەشێوەیەکی ستاندارت نیە، ئەم جۆرەیان بەکارهێنەری زۆر کەمە..
2. لە ویندۆزی Home Basic ئەمجۆرەیان جیاواز لە ستارتەر چەند ئۆپشنێکی بۆ زیاد کراوە..
3. Home Premium جیاوازی لە گەڵ Home Basic تەنها ئەوەیە ئەتوانیت هۆم گروپ دابەزێنیت..
4. Professional لە ویندۆزەکانی پێش خۆی پێشکەوتو ترە لەم ویندۆزەدا مایکرۆسۆفت بیری لەوە کردۆتەوە Backup بۆ کۆمپوتەر دابنێت بۆ یە Backup کردنی کۆمپوتەر لەم جۆرەیانەوە دەستی پێکرد، دیزای ویندۆزەکە بەشێوەیەکی باشتر لەوانی پێش خۆی بەرهەم هێنراوە..
5. لێرەدا دێینە سەر Enterprise و Ultimate کە ئەگەر لە هێڵکاریەکەی سەرەوە سەیری بکەیت وەک یەکن ، بەڵام زۆربەی کۆمپانیاکانی دنیا جۆری Enterprise بەکار ئەهێنن کە هۆکارەکەی ئەوەیە Enterprise یاریەکانی ئەم ویندۆزە زۆر کەمە هەر بۆیە زیاتر کۆمپانیاکان بەکاری بۆ بەردەستی کارمەندەکانیان ، جۆری Enterprise تەنها بە $125 وە جۆری Ultimate بە $200 دەست ئەکەوێت.
ئێستا جیاوازیەکانیانت زانی وە باشترین جۆریشیان برتیە لە Enterprise و Ultimate کە خۆم جۆری Ultimate بەکار ئەهێنم..
هەڵسەنگاندن
جیاوازی ڤێرژنەکانی ویندۆز -باشترین جۆری چیە؟ >>>>> Download Now
ردحذف>>>>> Download Full
جیاوازی ڤێرژنەکانی ویندۆز -باشترین جۆری چیە؟ >>>>> Download LINK
>>>>> Download Now
جیاوازی ڤێرژنەکانی ویندۆز -باشترین جۆری چیە؟ >>>>> Download Full
>>>>> Download LINK