دامەزراندنی ویندۆز حەوت یان هەشت لەسەر فلاش میمۆری ، رەنگبێ زۆربەمان حەز بکەین سیستمی ویندۆز لە فلاشە کەماندا هەڵ بگرین وەک لەوەی لە سیدیدا هەڵی بگرین ، لەم بابەتەدا باسی چۆنیەتی دامەزراندنی سیستمی ویندۆز ئەکەم لەسەر فلاش.
سەرەتا پێویستە ئەو فلاشەی بە کاری ئەهێنیت لە ٤ گێگا بایت کەمتر نەبێت !
وەسیستمی ویندۆزەکەت بەشێوەی ISO لابێت ..
پاشان پرۆگرامی Windows7-USB-DVD-tool دابگرە...
١ : پرۆگرامەکە وەک هەر پرۆگرامێکی ئاسایی تر دابەزێنن
٢ : پاشان روکاری پرۆگرامەکە لەسەرشاشە دروست دەبێت ، پرۆگرامەکە بکەرەوە پاشان روکاری پرۆگرامەکە وەک ئەم وێنەیەی خوارەوە دەردەکەوێت کلیک لە Browse بکە بۆ دیاری کردنی فایلی ویندۆزەکە کە دەبێت بەشێوەی ISO بێت پاشان کلیک لە دوگمەی Next بکە ..
٣: پاشان کلیک لە USB device بکە
٤: پاشان شوێنی درایڤی فلاشەکەت دیاری بکە وو کلیک لە Begin copying بکە
٥: چاوەروانبە تا کاتی دیاری کراوی کردارەکە بە کۆتاییدێت
پاشتەواوبونی هەنگاوەکان ئەتوانیت فلاشەکەت بەکار بهێنیت بۆ دامەزراندنی ویندۆز لەسەر کۆمپوتەرەکەت -، بۆ ویندۆزی ٧ وو ٨ بەهەمان شێوە ئەکرێت.
هەڵسەنگاندن
0 ســەرنـجەکان:
إرسال تعليق
Your comment is sent .